بەسەرهاتی کیژۆڵە و مەستەکانی ناو دارستان

دەگێڕنەوە، کچێکی جوان کە ئەسیری ڕابواردنەکانی باوکە قوماربازەکەی بوو، کە پارەی دۆڕاندن و قومارکردنەکەی لە فرۆشتنی کچەکەی دەست دەکەوت! کچەکە ڕۆژێک لەماڵ هەڵهات پەنای بۆ حاکمی شار برد و حاڵی خۆی بۆ باس کرد. حاکمیش کچەکەی برد بە ئامانەت بە زاهیدی شاری سپارد تا پارێزراو بێت، بەڵام هەمان شەوی یەکەم جەنابی زاهید دەستدرێژی کردەسەر.

کیژۆڵەی لێقەوماو خۆی گەیاندە گوندێک و لە ماڵی کوێخای پرسی! ڕێیان نیشاندا و چووە ماڵی کوێخا! قەرواشەکانی کوێخا جلوبەرگیان بۆهێنا و نان و ئاویان دا و بردیانە ژوورێک بۆ ئیسراحەت. نیوەشەو حاکم هاتەلای و دەمی گرت و دەستدرێژی کردەسەر و هەڕەشەی کرد ئەگەر بقیژێنێ دەیکوژێ.

کیژی بەستەزمان لای حاکمیش ڕایکرد تا لە بەرەبەیان لە سەحرا تووشی بازرگانێک و کاروانەکەی بوو. بازرگان بردیە ناو کەژاوەی خۆی و پاشان لەناو خێوەت خواردنی بۆ هێنا و دەرمانێکی بۆ کردە ناو خواردنی کچە و بە بێهۆشی دەستدرێژی کردەسەر.

کچە ڕایکرد و ڕایکرد تا شەوێکی تری بەسەردا هاتەوە. نیوەشەو گەیشتە ناو دارستانێک کە تێیدا چوار گەنجی سەرخۆش ئەویان بەتەنیشت چادرەکەیانەوە بینی! لێیان پرسی کە بەم سەرما و بەم حاڵەوە بەم نیوەشەوە چی ئەکەیت لێرە؟ کچەکەش لەترسی ئاژەڵی دڕندە و گیانی خۆیدا حاڵی خۆی بۆ باس کردن، ئەوانیش وتیان بچۆرە ناو چادرەکەی ئێمە بخەوە.

کچەکە لەترسی ئەوەی تابەیانی لەگەڵ ئەو چوار گەنجە سەرخۆشەدا چی بکات خەوی لێکەوت،
بەیانی کەخەبەری بوویەوە بینی چوار پاڵتۆ لە دەوریەتی و چوار گەنجەکەش لەدەرەوە ڕەقیان بردووەتەوە. کچەکەش گەڕایەوە بۆشار لەسەر دەروازەی شار نوسی:
ئەگەر ڕۆژێک ببم بەحاکمی ئەم شارە
خوێنی سەد شێخ دەکەم بەفیدای مەستێک
لەناو کەعبە دوو مەیخانەم بنیاد دەنا
تا نەڵێن سەر مەستان لەخودا بێ خەبەرن.

دا تۆش شتێک بنووسە ماڵتە

close-alt close collapse comment ellipsis expand gallery heart lock menu next pinned previous reply search share star