مەلای مەشهوور وەڕەقەیەكی هەبوو دەبوایە قازی شار مۆری بكات، بەڵام قازی بەبێ بەرتیل هیچ كارێكی نەدەكرد و مەلاش هیچی لەلا نەبوو تاكوو بیداتە قازی وكارەكەی بۆ جێبەجێ بكات.
مەلا چوو كووپەیەكی پڕ لەگڵ كرد و سەرەكەشی بەهەنگوین گرت و پێشكەشی قازی كرد و دواكاریەكەی عەرز كرد. قازی هەر كە سەری كوپەی كردەوە و چاوی بە هەنگوین كەوت بەبێ سێ و دوو وەڕەقەی مەلای مۆر و ئیمزاكرد.
هەردوكیان شاد و خەندان خواحافیزیان لەیەكتری كرد.
چەند ڕۆژێک بەسەرچوو، قازی زانی مەلا كڵاوی لەسەرناوە و فێڵی لێكردووە، ڕایسپاردە مەلا و خەبەری بۆ نارد كە وەرەقەكەی بەهەڵە مۆركردووە و غەڵەتیەكی تێدایە، دەبێ چاكی بكات.
مەلا بە ڕاسپاردەكەی قازی وت: زۆر سڵاو لە قازی بكە و پێی بڵێ وەرەقەكەی من تەواوە و غەڵەتی لە كوپە هەنگوینەكەدایە.
ـــــــــــــــــــــــ
مەلاى مەشهور