مانای هەندێک وشەی کوردی بە فارسی – ٣

دیسانەوە چەند وشەی کوردیتان بۆ دەنووسین کە زۆرێک لە گەنجان مومکینە فارسییەکەی لە هامووشۆ و ئاخافتنی ڕۆژانەدا بەکاربهێنن. جار هەیە لەڕووی نەزانییەوە مرۆڤ وشەی فارسی بەکاردێنێ و جار هەیە لەبەر بێ موبالاتی و خۆ بەکەم زانین و ئەو گرێ دەروونییەی لە ناخی مرۆڤی کورددا ڕوێندراوە کە بەڵێ کولتوور و زمانی کوردی هیچ نییە و بەڵکوو هی فارس جوانترە و پێشکەوتووترە لەکاتێکدا کورد دەوڵەتی خۆی هەبێ، یا دڵسۆزانی زمانی کوردی هەوڵ بۆ زمانەکەیان بدەن، کوردی نەتەنیا لە فارسی کەمتر نییە بگرە زۆر بەهێزتریشە و کولتوور و مێژوویی کورد زۆر لە هی دراوسێکانی جوانتر، کۆنتر و خاوێنترە.

کەوایە لە ماڵی خۆتەوە، لە زمانی خۆتەوە، لە قسەکردنی ڕۆژانەی خۆتەوە دەست بکە بە بەرپرچدانەوەی ئەو چیرۆکە نیگەتیڤانەی دژ بە کورد چێکراون. بەکوردی بژی، بە کوردی قسەبکە، بەکوردی کاروباری ڕۆژانەت ڕاپەڕێنەوە، بزانە چ هەستێکی خۆشە.

کوردیفارسی
کۆخ، خۆخ، هەڵووهلو
شووتی، هەنیهندوانە
بەڵاڵووک، ئاڵووباڵووآلبالو
دوودڕک، توودڕک، دڕدووکتمشک
هەرمێگلابی
سێوسیب
هەنارانار
دەقمتن
دێڕسطر
ڕستەجمله
وشەواژه، کلمه
پیتحرف
ئاماژەاشاره

دا تۆش شتێک بنووسە ماڵتە

close-alt close collapse comment ellipsis expand gallery heart lock menu next pinned previous reply search share star