بەسەرهاتێکی سەرنجڕاکێش و پەندێک

دەگێڕنەوە دەڵێن لوویی شازدەیەم، پاشای ئەو سەردەمی فەڕەنسا لە حەساری کۆشکەکەی خۆی سەرقاڵی پیاسەکردن بوو کە دیتنی سەربازێک لەپاڵ کورسییەک/نیمکەت/ ڕاوەستاوە و نیگابانی دەدات. پاشا لێی پرسی، چی ئەکەی لێرە سەربازی؟ نیگابانی لە چی دەدەی؟
کوتی قوربان وەڵا من نازانم، بەس ئەفسەرەکەم پێی سپاردووم کە ئالێرە نیگابانی لەو کورسییە بدەم.
پاشا ئەفسەری نیگابانەکانی بانگ کرد و لێی پرسی، ئەو سەربازەت بۆ لێرە داناوە؟ نیگابانی لە چی دەدات؟
ئەفسەر وتی گەورەم من هۆکارەکەی نازانم بەڵام پلانی دانانی سەربازەکانی کۆشک لە لایەن ئەفسەری پێش منەوە داڕێژراوە. لەو بپرسە.
پاشا فەرماندەی گشتی ئەفسەرانی گاڕدی کۆشکی بانگ کرد و پرسی چ باسە؟ ئەو سەربازە بۆ لێرە نیگابانی دەدا؟
فەرماندەش کوتی وەڵا گەورەم منیش لە ئەفسەرانی پێش خۆمەوە ئەو ئەمرەم بۆ ماوەتەوە نازانم بۆ!

لەو گرمە و هەرایەدا، دایکی پاشا لە دوورەوە گوێی لێبوو چ باسە، کوتی کوڕم من دەزانم بۆچی! ئەوکات کە تۆ تەمەنت ٣ ساڵان بووە، ئەو کورسییە ڕەنگ کراوە و باوکت فەرمانی بە ئەفسەری نیگابانەکان کردووە، سەربازێک لێرە دابنێ تا ڕەنگی کورسییەکە ویشک دەبێتەوە و جلوبەرگی تۆ ڕەنگاوی نەبێ و لەو ڕۆژەوە، ڕێک ٤١ ساڵە، ڕۆژانە سەربازێک نیگابانی لەو کورسییە دەدات.

سەیر نییە؟
چەند ڕووداوی لەم چەشنە، چەند عادەتی لەم چەشنە دە ژیانی ڕۆژانەی تۆدا هەن؟
چەندە ئیش کە هیچ لۆژیک و هۆکارێکیان نییە بەڵام من و تۆ ڕۆژانە ئەنجامی دەدەین بێ ئەوەی هەست بە هۆکار و پێویستییەکەی بکەین؟
چەند کورسی لەم چەشنە لە ژیانی ئێمەدا هەن؟

دا تۆش شتێک بنووسە ماڵتە

close-alt close collapse comment ellipsis expand gallery heart lock menu next pinned previous reply search share star