شاعیر ماموستا مەلا ڕەسووڵ زەندی ناسراو بە ئەدیب (١٨٧٤-١٩٣٢)

داری واوەیلا

زمان: کوردیی ناوەندی
قاڵب: غەزەل

عەجەب ماوم کە پەسوێ بۆتە تاران بۆ منی خاکی

عەجەب ماوم کە پەسوێ بۆتە تاران بۆ منی خاکی
دەبێ بمری لە دەردی بێ وەڵامی عارز و شاکی
ھەتا هێستا لەبۆ بێچارەان جێی لوتف و عەداڵەت بووی
لەبەر بەدبەختی خۆمە دادخوازی بۆتە بێ باکی
دەسووم داسی ئومێدم بۆ دروونی مەزرەعەی لوتفت
پەڕی خووشەی ڕەجا و ئارەزووم، ما خار و خاشاکی
دە بگرە جوولەکێک بم من موتیعی ئەمری ئیسلامم
لە ئیجرای حەق تەساموح حەققە ھەم بۆ ئامیر و زاکی
لە لاجان و شنۆ، مەلجەء نەماوە مولتەجی بم پێ
یکە ئاغاش لێم نەپرسێ دابنیشم با بە غەمناکی
ئەگەر مەیلت نەبایە زەڕخریدی کەس نەبوو لاجان
ھەمیشە چاوەڕێی لوتفی ئەتۆیە چاوی غەمناکی
ئەدیبیش ھەم بە ڕۆژی خۆی بە کاری گیان نیساری دێت
درێغی لێ مەفەرموو، بێ خەتا، ڕووی ڕەحمەتی چاکی
لە لان وا بوو کە بێچاران لە سایەت بێ خەم و دەردن
کە لاجان بێتە تەورێز، خۆم قوتار کەم با بە چالاکی

دا تۆش شتێک بنووسە ماڵتە

close-alt close collapse comment ellipsis expand gallery heart lock menu next pinned previous reply search share star